کادیرێکی پێشکەوتووی کۆمەڵ دەچێتە پاڵ بەرهەم ساڵح

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات جگە لە ژمارەیەکی بەرچاو لە کادیری یەکێتی، ژمارەیەک لە کادیرانی ئیسلامیشی لەخۆی کۆکردۆتەوە، لەوانە کادیری دیاری کۆمەڵ لەناوچەی گەرمیان ئارام تاڵەبانی چووە ریزی ئەو لیستەوە.

سەرچاوەیەک بە سپی راگەیاند" ئارام تاڵەبانی کارگێڕی پێشووی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی لە گەرمیان چۆتە نێو لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادوەری و بۆتە چالاکوانێکی ئەو لیستە".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئارام تاڵەبانی یەکێکە لە کاندیدەکانی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادوەری. 



PM:04:49:13/01/2018