ناوخۆی عێراق: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ هەرێم بەرهەمدار بووە

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەفدی هەرێم، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "كۆبوونەوەكە بەرهەمداربووە".

سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڵێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان دەڵێت "هەرێم پابەندبوونی خۆی بە دەستووری عێراق و یاساكانەوە پیشانداوەو، کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بووە".

ئەعرەجی وتیشی " كۆبوونەوەكە لە كەشوهەوایەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان شاندی هەردوولا بەڕێوەچووەو هەفتەی داهاتوو سەرلەنوێ کۆدەبنەوە".
وەفدی عێراق لەلایەن قاسم ئەعرەجیەوە سەرۆکایەتی کراوەو وەفدی هەرێمیش لەلایەن کەریم شەنگالی وەزیرەی ناوخۆوە سەرۆکایەتی دەکرا.



PM:05:42:13/01/2018