ئەو پەیمانگایەی بەهۆی بوومەلەرزەوە دەوام تیایدا ڕاگیرابوو سبەی دەست بە خوێندن دەکاتەوە

پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان دوای دوو مانگ لە ڕاگرتنی دەوام لەئاگاداری نامەیەكدا خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە سبەینێ یەك شەممە دەوامی ئاسایی پەیمانگا دەستپێدەكاتەوە.


لە دوای رووداوی بوومەلەرزەكەی ماوەی رابردوو كە هەرێمی كوردستانی گرتەوە زەرەرو زیانێكی زۆر بەر چەند ناوچەیەكی هەرێم كەوت و لە ناویشیاندا شارۆچكەی دەربەندیخان جگە لە زیانی گیانی، زیانێكی مادی زۆر بەر خانوی هاوڵاتییان بینای دامودەزگاكانی حكومەت كەوت.

لە ئەنجامی ئەو زیانانەش لە هەندێك لەو بینایانەدا بەهۆی مەترسی لەسەر بیناكە دەوام ڕاگیرا و پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخانیش لەو كاتەوە كە زیاتر لە دوو مانگە دەوامی تێدا ناكرێت.

لەو بارەیەوە لەئاگاداری نامەیەكدا پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان كە ئاڕاستەی خوێندكارانی كردووە رایگەیاند "سبەینێ یەك شەممە 14-1-2018 دەوامی ئاسایی پەیمانگاكە دەست پێدەكاتەوە و پێویستە خوێندكاران و مامۆستایان ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن".



PM:07:19:13/01/2018