بهرپرسێكی باڵای بزوتنهوهی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دەستبەرداربون لەحزبێک هێندە کارێکی "قێزەون" نیە قبوڵ نەکرێت و دهڵێت "دەبێت لەوکاتەی دەستبەرداری پارتە سیاسیەکە دەبێت، لەهەمان کاتدا دەستبەرداری ئەو پۆستەش بێـت کە لەرێگەی ئەو پارتەوە وەریگرتوە".
د.ئیسماعیل نامیق، رێكخهری ژووی یاسایی له بزوتنهوهی گۆڕان و بەرپرسی ئێستای تۆڕی میدیایی گۆڕان له پهیجی تایبهتی خۆی بهبێ ئهوهی ئاماژه بۆ كهس بكات نوسیوێتی "دەستبەرداربونی کەسێک لەپارتێکی سیاسی وگوێزانەوەی کاری سیاسی خۆی بۆ ناو پارتێکی سیاسی دیکە، کارێکی هێندە نامۆو سەرسوڕهێنەر وقێزەوەن نیە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵ نەکرێت".
دهشڵێت "ئەمە بەدرێژایی مێژویی پارتی سیاسی لەهەمو کومەڵگەکاندا رویداوەو قبوڵیش کراوە، بەڵام خاڵی گرنگ لەم جێگۆڕکێیەدا ئەوەیە ئەگەر کەسی دەستبەرداربوو کەمترین پابەندی بەبنەما ئەخلاقیەکانەوە هەبێت".
ئهو بهرپرسهی گۆڕان باس لهوهشدهكات "دەبێت لەوکاتەی دەستبەرداری پارتە سیاسیەکە دەبێت، لەهەمان کاتدا دەستبەرداری ئەو پۆستەش بێـت کە لەرێگەی ئەو پارتەوە یان بەهۆی پارتەکەوە وەریگرتوە یان دەستی کەوتوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە چەند کەسێک کە ڕێگەی گۆڕانەوە پۆستی دیار و ئەندامێتی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە و لە بزووتنەوەکە جیابوونەوە تا ئێستا لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە.