بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌فه‌رمی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراقی ڕاگه‌یاندو وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌شڵێت "هاوپه‌یمانێتیه‌كانی ئێستا په‌رته‌وازه‌ن".
ئه‌مڕۆ 14-1-2018 له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كامیل مه‌حمود وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، "پاش ڕوداوه‌كانی 16ی تشرینی 2017، به‌غدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه‌ی قۆستۆته‌وه‌و هه‌وڵیداوه پێگه‌ی كورد لاوازبكات و حزبه‌كانی كوردستانیش له‌ئاستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵه‌كانیان دوباره كردۆته‌وه".
وتیشی "پێویسته هه‌مولایه‌نه‌كان یه‌كگرتوبین و شكست به‌پیلانه‌كان بهێنین، بۆیه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داواكاری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌و كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا داوای هاوپه‌یمانێتی كردوه‌و بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عیراق".
وتیشی "ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌رمانه، به‌م هاوپه‌یمانێتیه په‌رته‌وازانه پوچه‌ڵناكرێته‌وه‌و ڕه‌نگه هه‌ر وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازبێت، بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی عیراق ناكه‌ین به‌لیستی جیابێت یاخود هاوپه‌یمانێتی".