وادەی دووەم کۆبوونەوەی هەرێم و بەغدا لەبارەی موچەوە ئاشکراکرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ حکومەتی بەغداد لەسەر لیستی موچەخۆران ئەنجام دەدەن .


خالس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە "ئین ئاڕ تی" راگەیاندووە "بڕیاره لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ حکومەتی بەغداد لەسەر لیستی موچەخۆران ئەنجام بدرێت".

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە "کۆبوونەوەکە بۆ دیاریکردنی سەرنج و تێبینیەکانی شاندی بەغدادە لەسەر لیستی موچەخۆران و وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ١٥ مانگ بەغداد موچە دەنێرێت، دوورە لە راستییەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، نە شاندی بەغداد و نە شاندی هەرێم ڕۆژیان بۆ هاتنی موچە دیاری نەکردووە و چاوەڕوانی تەواوبوونی پرۆسەکەن .

وتیشی: تا ئیستا بەغداد لەسەر باشی و خراپی لیستی موچەخۆران پەیوەندی نەکردووە تەنها یەکەمجار داوای کرد پلە وەزیفییەکانیان بۆ بکرێن بە زمانی عەرەبی و ئەوەشیان بە رۆژێک بۆ تەواوکردن و، گەشبینین بە کارەکانی بەغداد و جدین لە کارەکەدا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نوێنەری وەزارەتی پەروەردە لەو شاندەی کە سەردانی بەغدادیان کرد ڕاگەیاند، بەغداد بەردەوامە لە وردبینی لیستی فەرمانبەران و هێشتا تەواو نەبووە.



PM:03:19:14/01/2018