سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەرگاکانی بۆ چاودێری دارایی ناکاتەوە

 حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ڕایگەیاند " تا ئێستا وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دەرگاکانی بۆ چاودێری دارایی نەکردووەتەوە"، ئاماژەشی بۆ ئەوەشکرد کە هەشت داوایی یاساییان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ پەیجی ماڵپەڕی سپی میدیا باس لەوە ئاستەنگانە دەکات کە لەبەردەم دەستەی دەستپاکی و ئاستی گەندەڵی دەکات کە لە هەرێمی کوردستان هەیە.

 لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە هەنگاوەکانی پەرلەمان دەکات بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی و ئەو پڕۆژە یاسایەی پێشکەشکراوە، ڕوونیشی دەکاتەوە کە هەتا ئێستاش قەبارەی گەندەڵی لە عێرقدا بە بەراورد بە هەرێمی کوردستان زۆر گەورەترە.

سەرۆکی دەستی دەستپاکی هەرێم باس لەوە دەکات کە هەشت دۆسییەی یاساییان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە و نزیکەی ٣٠ سکاڵاشیان لەسەر ئەو وەزارەتە بەدەستگەیشتووە، بەڵام ئەوە پێویستی بە وردبینی و لێکۆڵینەوە هەیە، بە وتەی ناوبراو تا ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەرگاکانی وەزارەتەکەی بۆ دیوانی چاودێری دارایی نەکردووەتەوە.

وتیشی کە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و سەرجەم وەزیرەکان لیستی سامانەکانیان گەڕاندووەتەوە و بڕیارە لەمساڵیشدا لیستێکی دیکەیان بەسەردا دابەشبکرێت و دواتر لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر لەساڵی 1968 لە هەولێر لەدایکبووە. لەساڵی 1983وە کاری سیاسی دەکات ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشان بووە. ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە. دکتۆرای لە بواری یاسادا هەیە لە زانکۆی سلێمانی. سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانە.
ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا ئەنجامدراوە.

 



PM:06:50:14/01/2018