رۆژی پێنج شەممە دوا ئینزاری ئۆردوغانە بۆ هێرشکردنە سەر عفرین

سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردوغان تا رۆژی پێنج شەممە دەستنیشان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر شاری عفرین.

ماوەی چەند رۆژێکە بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیاو جیهانییەکان، ئەو وڵاتە هەموو ئامادەباشیەکانی بۆ هێرشکردنە سەر شاری عفرین و شارۆچکەو گوندەکانی ئەو شارە، لەو نێوەشدا دەوڵەتی تورک فەرمانی "دەرچن لە شار”ی داوەتە بنەماڵەی فەرمانبەر و سەربازان-ی دانیشتووی شاری کیلیس-ی تورکیا، کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورک ڕۆژی پێنج شەممەی وەک دواین کات بۆ دەرچوونی بنەماڵەی فەرمانبەر و سەربازان-ی دانیشتووی شاری کیلیس-ی هاوسنووری عەفرین دیاریکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا، بۆ داگیرکردنی شاری عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورکیا هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جێگیردەکات و پیداویستییەکی زۆری شەڕی بردووەتە سەر سنوورەکان و  رۆژانە بە تۆپی دوورهاوێژ هێرشدەکاتە سەر ناوچەکانی عفرین.




PM:08:43:14/01/2018