شاجوانی گەردون دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

مەهلا جەباری خانمە شۆخی خەڵکی ئێران کە بە شاجوانی گەردوون ناسراوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک چەند دەنگۆیەک بەدرۆدەخاتەوە.


ماهلا جابری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پێگەی تایبەتی خۆی وێنەیەکی تەمەنی منداڵی خۆی بڵاوکردەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن جوانیەکەی سروشتی نیەو نەشتەرگەری جوانکاریکردووە.

مەهلا جەبار یەکێکە لە نمایشکارە دیارەکانی جلوبەرگ و بە "شاجوانی گەردوون” ناسراوە و وەک ئەکتەریش بەشداریی چەند بەرهەمێکی هونەری کردووە.




PM:10:16:14/01/2018