بەم شێوەیە ئاوسانی دەوری چاوت چارەسەر بکە


چەندین هۆکار هەن کە دەبنەهۆی ئەوەی دەورو بەری چاوەکانمان توشی هەڵئاوسان بن لەوانەش تەمەن، قەلەوی ، بۆماوەیی، زیاد لەوەش چەند هۆکارێکی لاوەکی دیکەش هۆکارن بۆ ئەم کێشەیە وەک نەخۆشی، خەوپچڕاب، یاخود زۆر خەوی، شێوازی خۆراک ، هەستیاری. بەڵام خۆش بەختانە بەم چارەسەرەسرووشتیانە دەتوانی چارەسەری ئەم کێشەیە بکەی.

- کیسی چای گوڵە حاجیلە: گوڵە حاجیلە باشترین چارەسەرە بۆ نەهێشتنی ئاوسانی چواردەوری چاوکە بەهۆی هەستیاریەوە بوبێت.

بەکار‌هێنان: کیسێک چای گوڵە حاجیلە بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە پاش چەند خولەکێک دەریبکەو دایبنێ تا سارد دەبێتەوە دواتر بیخەرە سەر چاوت بۆ ماوەی ١٠ خولەک هەموو رۆژێک دوجار ئەم کارە ئەنجام بدە.

- دانانی شتێکی سارد لەسەر چاوەکان: یەکێکی کە لەڕێگاکانی چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتنی ئاوسانی دەوروبەری چاوەکان دانانی شتێکی ساردە لەسەر چاوەکان، لەبەرئەوەی ئەنجام دانی ئەمکارە دەبێتە هۆی توند بونەوەی مووەلولەکانی خوێن هەروەها کەمتر ڕۆشتنی شلەیە بۆ ئەو جێگایە بەمەش رزگارت دەبێت لە ئاوسان.

سەرچاوە: Elemental Life



PM:10:37:14/01/2018