رۆناڵدۆ بڕیارێکی قورس دەدات


رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، رۆنالدۆ بڕیارێکی قورس دەدات و لە گواستنەکانی زستانەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەکە هۆکاری چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان و جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە ئەو یاریزانە نیگەرانە لە ئیدارەی یانەکەی بەهۆی ئەوەی پشتگوێیان خستووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پێی وایە خیانەتیان لێکردووە.

هەروەها رۆناڵدۆ لە سەرۆکی یانەکەشی فلۆرنتینۆ پێریز نیگەرانە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەوڵی هێنانی نیماڕ دەدات و دەیەوێت بۆ شوێنەکەی گرێبەستی لەگەڵ بکات.



PM:07:37:15/01/2018