هەپەگە کوژرانی ژمارەیەک سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایگەیاند، لە هێرشی گەریلاكانیاندا بۆ سەر بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە پارێزگای جۆلەمێرگ، ١١ سەربازی توركیا كوژران.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" بڵاویكردەوە، گەریلاكانیان دوێنێ هێرشیان كردووەتە سەر ٣ كابینەی سەربازەكانی توركیا و ٢ سەنگەری ئەو هێزەی توركیا لە گردی كۆردینە لە ناوچەی چەلێی پارێزگای جۆلەمێرگ.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی هەپەگە، جگە لە تێكشكاندنی كابینەكان و سەنگەرەكانی سوپای توركیا، ١٠ سەربازی ئەو سوپایەش لەو هێرشەدا كوژراون و ژمارەیەكی تریشیان لێ برینداربووە.



PM:09:15:15/01/2018