"کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوو ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتووە"

کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی ڕایگەیاند "مەلا بەختیار لە ڕێکەوتی ٢٦-١٢-٢٠١٧ بری دوو ملیۆن دۆلاری لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە".

لە میانی نوسینێکیدا لە فەیسبووک، کاروان شامار، کوڕی وەسفیە بەنی وەیس و کادری یەکێتی و هاوکات مامۆستای زانکۆشە نوسیویەتی "کاکی کارگێر لە ٢٦-١٢-٢٠١٧ بری دوو ملوێن دۆلاری لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە وەلێ کادیرانی (ی ن ک) دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە؟"

ڕاشیگەیاندووە "لە ٢٨-١٢ ئیدارەی گشتی ویستوێتی مووچەی کادیران بدا وەلێ ھەر ئەو زاتە نەیھێشتووە؟!، ئەمە جگە لە پلانگێری و جێبەجێکردنی ئەجندای پارتی چ مانایەکی تر دەبەخشێ"، وەک خۆی ئاماژەی پێکردوە لە وتارێکدا زانیاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.

هاوکات سەرچاوەیکیش لە حکومەتی هەرێمەوە ئەوەی بۆ "سپی" ئاشکراکرد ئەو دوو ملیۆن دۆلارە لەڕێگەی مەلا بەختیارەوە دراوە بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.



PM:09:33:15/01/2018