شاسوار عەبدولواحید قەبارەی حزبەکەی ئاشکرادەکات

سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ پێیوایە قەبارەی حزبەکەی گەورەیە و لە وەڵامی فانێکی پەیجەکەیدا ڕایدەگەیەنێت گەر لە هەڵبژاردندا هێزی یەکەم نەبن ئەوا خۆیان بە دۆڕاو دەزانن لە ئێستادا.


شاسوار عەبدولواحید، وەڵامی فانێکی پەیجەکەی داوەتەوە سەبارەت بە ڕێژەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردندا و نوسیویەتی "ئێمە هەمیشە هەوڵ بۆ یەکەمی دەدەین ، وە هەتا ئەو ساتەی نەبینە حیزبی یەکەم لە هەرێمی کوردستاندا ، ئەوا خۆمان بە دۆڕاو دەزانین ، تاکە چارەسەری دۆخی کوردستان گۆڕانکاریە لە لوتکەی دەسەڵات و دورخستنەوەی جوت حیزب و جوت بنەماڵە لە دەسەڵات ، بۆیە ئامانجی ئێمە ئەوەیە".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی لەوەڵامی کەسێکی دیکەدا کە پێی وایە بەو پێوەرە بێت لە ئێستاوە ئەوان دۆڕاون، نوسیویەتی "لەچاوی تۆدا راستە ، بەڵام لە چاوی ئەو مرۆڤانەی کە خەونی گەورەیان هەیە و گۆڕانکاری لە وڵاتدا دەکەن ، ئەوا هەڵەیت ، فەرقی ئێمە و جەنابت رەنگە ئەوە بێت ، تۆ پێت وایە تا حەوت پشتت یەکێتی و پارتی حوکمت دەکەن ، ئێمەیش پێمان وایە گۆڕانکاری ئەنجام دەدەین و هەرچی شۆرشی دونیا هەیە ، بە دەستی مرۆڤی ئاسایی رویداوە ، نەک کەسێک لە مەریخەوە هاتبێت".



PM:10:00:15/01/2018