ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک شاری تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند و گوڕی بوومەلەرزەکەش ئاشکراکرا.
كاتژمێر ٠٥:٢٠ خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی ئێران، بومەلەرزەیەك لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕوویدا.
گوڕی بومەلەرزەكە ٤.٣ پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی ١٣ كیلۆمەتر بووە، بەدووری ٩ كیلۆمەتر لە شاری فیروزكوە و ١٤ كیلومەتر لە شاری ئەرجومەند-ی تاران و ٣٧ كیلومەتر لە شاری ئالادەشتی پارێزگای مازەندەران-ەوە هەستیپێكراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.