ئەمرۆ کەریم
بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی
یانەکەی، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی ٣ هەفتە لە پێکان دوورکەوتبۆوە.
بنزیمە ئەمڕۆ
سێشەممە بۆ یەکەم جار مەشق و راهێنانی بەکۆمەڵی ئەنجامداو بە تەواوی لە پێکان
گەڕایەوەو رۆژنامەی مارکاش بڵاوی کردۆتەوە ئەو یاریزانە دەتوانێت بۆ یاری رۆژی
پێنجشەممە بەرامبەر بە یانەی لیگانێس بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و یاریگاکان.