لەسەر وەرگرتنی دوو ملیۆن دۆلار لەلایەن مەلا بەختیارەوە دارایی یەکێتی روونکردنەوە

مه‌كته‌بی ئیداره‌ و دارایی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دوو ملیۆن دۆلاره‌ی مەلا بەختیار دەدات ودەڵێت "‌ پێش دوو ساڵ له‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریگرتووه"‌.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بەشی ژمێریاریی مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی كە وێنەیەكی دەست سپی کەتووە‌ تیایدا هاتووه‌ "لەبه‌شێك له‌ سایت و كۆبونەوەدا باسی ئەوە كراوە كە مەلا بەختیار دو ملیۆن دۆلاری لە سەرۆكی حكومەت وەرگرتوە".
 
هه‌ر له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "بۆ ئاگاداری هەمو خاوەن ویژدانێك؛ ئەو دو ملیۆن دۆلارە لەسەر داوای بەڕێز دلێری سەید مەجیدو ئیدارەی گشتی یەكێتی وەرگیراوەو لەدەفتەری حسابیشدا نوسراوە".
 
ئەوەشی خستۆتەڕو "ئەمە یەكەمین جار نییە بەڕێز مەلا بەختیار پێویستی ئیدارەی گشتی دابین دەكات. پێشتریش هەر لەسەر داوای ئیدارەی گشتی، چ بۆ كارئاسانی كارەكانمان و چ بۆ هاوكاری مادی و موچەی كادیران و ئۆرگانەكان، دەیان جار زیاتری لەو بڕە پارەیە بۆ ئیدارەی گشتی دابینكردوە.”
 
مه‌كته‌بی ئیداره‌ و دارایی یه‌كێتی له‌ كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌دا داوای كردوە هەر ئۆرگان و سەركردەیەكی یەكێتی دڵنیانییە لە چۆنێتی دابینكردنی دوو ملیۆن دۆلارەكەو چۆنیەتی وەرگرتن و خەرجكردنی دەتوانێت بەدواداچون بكات.

مەکتەبی ئیدارەو دارای گشتی یەکێتی لەلایەن دلێری سەید مەجیدەوە کە بەقاسە رەشەکەی یەکێتی ناسراوە سەرپەرشتی دەکرێت.




PM:07:01:16/01/2018