رۆناڵدۆ بەشداری یاریەکەی لیگانێس ناکات


زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا رۆناڵدۆی لە پێکهاتەکەی دورخستۆتەوەو بۆ یاریەکە بانگ ناکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، زیدان پشوو بە رۆناڵدۆ دەدات و ئەو یاریزانە لە یاری لیگانێس بەشداری پێ ناکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت بنزیمە بگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

بڕیارە شەوی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید لە سەعات ١١:٣٠ خولەک ببێتە میوانی یانەی لیگانێس.



PM:08:53:16/01/2018