80 رۆژە حکومەت مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە

لە کاتێکدا رۆژانە حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بەڵام ماوەی ٨٠ رۆژە مووچەی مووچخۆرانی نەداوە. 

میدیای گۆران لەو بارەیەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " به‌ گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕان، له‌ماوه‌ی‌ (80) رۆژی‌ رابردودا حكومه‌تی‌ هه‌رێم نزیكه‌ی‌ (25) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردوه‌ و به‌های‌ ئه‌و نه‌وته‌ش زیاتر ملیارێك و (200) ملیۆن دۆلاره‌ كه‌ به‌ دراوی‌ عێراقی‌ ده‌كاته‌ ترلیۆنێك و (440) ملیار دینار".

بۆ دابینكردنی‌ خه‌رجی‌ و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچە، مانگانه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێویستی‌ به‌ (650) ملیار دیناره‌، واته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ (80) رۆژی‌ رابردودا له‌ كۆی‌ ترلیۆنێك و (440) ملیار دینار داهاتی‌ نه‌وت، ته‌نیا (650) ملیار دیناری‌ به‌ موچه‌ داوه‌ و ئێستا بڕی‌ (800) ملیار دیناری‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ و ده‌توانێت موچه‌یه‌كی‌ تر به‌ زیاده‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران بدات.



AM:11:12:17/01/2018