بۆ دووەمجار دەمیرتاش دەچێتەوە بەردەم دادگا

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی‌ كانوونی دووه‌م بۆ دووەمجار، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان، (ھەدەپە) دادگایی دەكرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، تۆمەتی یەکەمیان لەسەر لەسەر ھەڵبژاردنەكانی 2015 یە،لە دۆسیەی دووەمیشدا بە سووكایەتیكردن بە دەوڵەت و حكومەتی توركیا تۆمەتبار کراوە.

رۆژی 12/1/2018، مانگە بۆ یەكەمجار دوای دەستگیركردنی، دەمیرتاش لە ئیستانبۆڵ چووە بەردەم دادگا.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ده‌ستگیركران.



AM:11:37:17/01/2018