سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە شەممەی داهاتوو  ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی کۆبێتەوە.
 
 فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیاند " ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ تەواوكردنی  ئەجێندای كۆبۆنەوەكەی رۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو كۆدەبێتەوە چونکە ئەوکات كۆبونەوەكە بەكراوەیەی هێڵدرایەوە".

ئەسەسەرد کە بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە، دەڵێت " ئەو پرسانە تاوتوێ‌ دەكرێن كە لە كۆبونەوەكەی پێشوو تاوتوێ‌ نەكران و پێویستی بەبەداواداچون و بڕیاردان هەیە."

رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2017 لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە، لەو دەمەوە بەفەرمی نە مەکتەبی سیاسی پێشوو، نە سەرکردایەتی ئەو حیزبە کۆنەبوونەتەوە، چاودێران پێیانوایە پێشووتر یەکێتی کێشەی کەسی یەکەمی هەبوو، ئێستا کێشەی سەرکردایتیشی هەیە.



AM:11:48:17/01/2018