بەهۆی خراپی گوزەرانیەوە پێشمەرگەیەک لە چەمچەماڵ خۆی کوشت و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
پەیامنێری "سپی میدیا" لە شاری چەمچەماڵەوە ڕایگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک بەناوی ئیسماعیل ڕەمەزان لە باخێکدا لە گەڕەکی ڕاپەڕینی خۆی خنکاند و لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە".
ناوبراو تەمەنی 48 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە و کەسوکارەکەیان ئەوەیان بە "سپی" ڕاگەیاندووە "بەهۆی بێ پارەیی و خراپی گوزەرانیەوە کۆتایی بەژیانی هێناوە و لەکاتی مردنیدا تەنها 500 دینار لە گیرفانیدا دۆزراوەتەوە".
هاوکات یەکێک لە هاوسێکانی ئەوەی بۆ سپی ئاشکراکرد کە ئەو پێشمەرگەیە ماوەی سێ مانگە هاتۆتە گەڕەکی ڕاپەڕینی شارەکە و لەو سێ مانگەدا کرێی خانووی نەداوە".
ئاری فاتیح