حکومەتی عێراق بڕی ٤٥٠ ملیار دیناری خستە سەر حسابی بانک هەرێم

بانکی ناوەندی عێراق، هەژمارێکی بانکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و 450 ملیار دیناری خستۆتە سەر ئەو حسابەو دەسەڵاتی جوڵانی بۆ هەرێم تەنها ئاماژەیەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ماوە.

میدیاکانی نزیک پارتی بڵاویانکردەوە "بانکی ناوەندی عێراق لە رێککەوتی 7-ی کانوونی دووەمی 2018، نووسراوێکی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق/ نووسینگەی وەزیر کردووە کە ئاماژە بە کردنەوەی هەژمارێکی بانکی دەکات تایبەت بە هەرێمی کوردستان".

لەو میدیانەدا ئاماژە بە نوسراوێک دەکرێت کە ژمارە 29840 لە 30-12-2017دا لەسەرەو، هەژمارێکی بانکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە بە ژمارە 200000 بۆ جۆری 229، کە گرێدراوە بە کۆدی 853، وەزارەتەکەتان پارە بۆ ئەو ژمارە بانکییە دابین دەکات بە هەژماری بانکی ژمارە 70009 تان، کە بڕی پارەکەش (450) ملیار دینارە لە 3-1-2018دا. بەپێی نووسراوەکە ، مافی جوڵاندنی پارەکەش تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانە.



PM:06:20:17/01/2018