مەکگۆرک لەگەڵ سێ بەرپرسی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە

سبەی بریت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا دەگاتە هەولێر و لەگەڵ سێ بەرپرسی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.


سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "سبەی بریت مەکگۆرک دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر بەجیا چاوی بە هەریەکە لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی گۆڕان و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت دەکەوێت".

سەرەڕای ئەوەش سەرچاوەیەکی دیکەی باڵا بە "سپی" ڕاگەیاند "پێدەچێت مەکگۆرک بەیەکەوە چاوی بەو سێ بەرپرسە سیاسیە بکەوێت"، بەڵام تا ئێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ئەمە دووەم سەردانی مەکگۆرکە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کە ناوبراو بەر لە ڕیفراندۆم نیگەرانی لەو پرۆسەیە دەربڕی و بە نامەی فەرمی حکومەتی ئەمریکا داوای دواخستنی ئەو پرۆسەیەی کرد.



PM:09:22:17/01/2018