نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نگاو و گفتوگۆكانی نێوان و هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكرده‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌ندریۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌رێنییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و هیوایان خواست كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی گونجاو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه، مووچه و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری فەرمی حکومەت "شانده‌كه پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه و گفتوگۆیه‌كی جددی له‌نێوان هه‌ردوولادا نیشان دا و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی هاوكاری و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نگریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی".
باسله‌وه‌شكراوه، نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاسكردنی ڕۆڵی هاوپه‌یمانان كه ساڵانی ڕابردوو به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعشدا ڕۆڵیكی گه‌وره‌یان گێڕا، به پێویستی زانی هاوپه‌یمانان له هاندانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی نێوان تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی كه چه‌ند هه‌نگاوێكی باش چوونه‌ته پێشه‌وه. به‌ڕێزیان ئه‌مه‌ی به هه‌نگاوێكی جددی له قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك كه له به‌رژوه‌ندیی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی و دیالۆگی جددی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.