دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق شکستی هێنا

لە پەرلەمانی عێراق دەنگدانی نهێنی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا و کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخرا.

لە پەرلەمانی عێراق دوای مشتومڕێکی زۆر، ئەو پێشنیارەی داوای کرد هەڵبژاردنەکان بۆ سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم (مانگی 12)ی ئەمساڵ دوابخرێن، شکستی هێنا.
لە کۆی 260 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 149 پەرلەمانتار داوایانکرد دەنگدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمان بە نهێنی بێت. بەڵام شیعەکان رەتیانکردەوە و دەڵێن، پرۆسەکە یاسایی نەبووە و لە ئەنجامیشدا دەنگدانی نهێنی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیهێنا.

سەلیم جبووری ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "لەسەر داوای 123 پەرلەمانتار کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دوادەخرێت".

کور و سوننەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن و شیعەکانیش داوا دەکەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوەبچێت. 



PM:04:50:18/01/2018