یەکگرتوو لە حکومەتی خۆجێی ناکشێتەوە

یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم دا، بەڵام لەحکومەتی خۆجێی پارێزگاکان دەمێنێتەوە.

عومەر محەمەد، بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی سەرکردایەتی یەکگرتوو،  ڕاگەیاندووە "بەپێی یاسای ئەنجومەنی وەزیران حکومەتە خۆجێییەکان حسابی پلەی وەزیفی تایبەتی خۆیان ھەیە، و جیان لە وەزارەت، چونکە وەزارەتەکان زیاتر پۆستی سیاسین، ئێمە بریارماندابوو، لە وەزارەتەکان بکشێینەوە."

سەبارەت بە کشانەوەیان یان مانەوەیان لەحکومەتە خۆجێییەکان عومەر محەمەد بەماڵپەڕی خەندان راگەیاندووە "ئەو ئەندامانەمان کە لە حکومەتە خۆجێییەکان دانراون، لەڕێگەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دیاری کراون و لە حکومەتە خۆجیەکان دەمێننەوە."

رۆژی ١٦ ی کانوونی دووەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بەتێکڕایت دەنگ بڕیاری کشانەوەیەیان لە حکومەتی هەرێم داو بۆ رۆژی دواتر بە کردار وەزیرەکانی ئەو حیزبە  لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی کشانەوە. 



PM:08:01:18/01/2018