جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یاند " ئه‌مریكا بڕیاریداوه، بڕی 165 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت و تایبه‌ت بكرێت به موچه‌و خه‌رجییه‌كان و ڕاهێنان و پابه‌ندبوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهئهركهكانیان".
دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بەماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" ئه‌و 415 ملیۆن دۆلاره‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكرا، بۆ موچه‌ی 32 هه‌زار پێشمه‌رگه بوو، ئه‌مریكاش بڕیاریداوه، بڕی 165 ملیۆن دۆلاری دیكه بۆ پێشمه‌رگه بنێرێت و تایبه‌ت بكرێت به موچه‌و خه‌رجییه‌كان و ڕاهێنان".
به‌وته‌ی ناوبراو، تائێستا كه نازانرێت مانگانه ده‌بێت یان ته‌نها وه‌ك سلفهیهكه، له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌عیراق".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی به‌مه‌رجی ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستاندا‌و وتی:" مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بۆ گه‌یاندنی ئه‌و پاره‌یه به‌هه‌رێم یه‌كخستنه‌وه‌ی 10 لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، كه به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی 10ی 2017ه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه".
ئاشكراشیكرد: له‌ئێستاشدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجه‌ی ئهمریكاو یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێندراوه‌و سه‌رقاڵی كاركردنن، تا به‌ته‌واویش ئه‌و هێزانه یهكنهخرێنهوه، ئه‌مریكا پاره‌كه خه‌رج ناكات.