بەنهێنی شاندێکی میتی تورکی سەردانی کەرکوک دەکات

شاندێكی باڵای هەواڵگری میتی تورك بەنهێنی سەردانی كەركوك-یان كردووە. 
 
رۆژ نیوز بڵاویکردەوە "دوێنی شاندێکی باڵای بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری (میت)ی توركی، بەنهێنی سەردانی شاری كەركوكیان كرد، شاندە بەشێوەیەكی زۆر نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان لەگەڵ پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و هەرەیەك لە كوتلەی توركمانی و عەرەبی كۆبوونەتەوە".
 
بە پێی ئەو زانیاریانەی شاندەكە لەگەڵ ڕاكان سەعید پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و كوتلەی عەرەبی و توركمان بۆ ماوەی سێ كاتژمێژ لە كۆبوونەوەدا بووە، كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی زۆر نهێنی و لە كەشێكی ئەمنیدا بەڕێوەچووە، بەشێوەیەك لە بەرە بەیانی هەمان ڕۆژەوە هێزێكی ئەمنی زۆر لە دەوری بینای پارێزگادا جێگركراون.
 
هەروەها هاتووە " تورکیا دەیەوێت هەردوو لایەنی سونی عەرەب و توركمان لە شارەكە لە یەك نزیكبكاتەوەو ئاشتیان بكاتەوە، هەروەها لە كۆبنەوەكەدا باس لە دروستكردنی هێزی سەربازی كراوە، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا دەزگای هەواڵگری عێراق-یش بەشدار بووە".



AM:12:02:19/01/2018