بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی بەفربارین دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.


بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٣ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٢ پلە بە ٦ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٢ بە ٣ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٥ پلە بە ٦ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەى بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١١ پلە و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٠ پلە بە ٥ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٠ بە ٣ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٢ پلە بە ٥ پلە دەبێت.



AM:11:08:19/01/2018