تورکیا: چاوەڕوانی ڕەزامەندی ڕووسیاین

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرینی رۆژئاوای‌ كوردستان رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی‌ ره‌زامه‌ندی روسیا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان.


مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا له‌ لێدوانێكدا رایگەیاند، سەردانی هلوسی ئاكار سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا بۆ مۆسكۆ لە چوارچێوەی دانوستانەكاندا دێت لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا سەبارەت بە ڕێگە پێدانی فڕۆكەكانی توركیا تاوەكو بچنە ئاسمانی سوریاوە.

مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە، "دەچینە ناو عەفرینەوە و ڕوسیا-ش ڕێگری لەوەناكات".

چاوشئۆغلۆ وتیشی، " ئێستا قسە لەگەڵ ڕوسیا و ئێراندا دەكەین سەبارەت بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی".

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، خه‌لوسی ئاكار، سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا و هاكان فیدان بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگیری توركیا "میت" سەردانی روسیا-یان كرد و لەگەڵ سێرگی شویغو وەزیری بەرگری ئەو كۆبوونەوە،  بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی سوریا-یان تاوتوێ كردووە.

ناردنی سەركردەی سوپای توركیا بۆ مۆسكۆ بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ڕوسیا بۆ هێرشكردنەسەر عەفرین لەكاتێكدایە دیمەشق هۆشداریدابوو، "ئەگەر هەر فڕۆكەیەكی توركی بێتە ناو ئاسمانی سوریاوە ئەوا دەیخاتە خوارەوە".



PM:12:43:19/01/2018