سلێمانی....بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەنی ٦٥ ساڵ بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە برینداربووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.


لە ڕاگەیەندراوێکیدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، هاوڵاتییەکە دانیشتووی گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی بووە و دوای گڕگرتنی زۆپای ماڵەکەی برینداربووە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت "هاوڵاتییەكە ناوی ( م ، س ، ح ) ەو لەدایكبووی ١٩٥٣ بووە".

هەروەها پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لێكۆڵینەوەکانیان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە بەردەوامە.



PM:01:56:19/01/2018