کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆیەکەوە کە لە سووریاوە ڕوویکردووەتەوە هەرێم، تۆز و خۆڵ لە ئاسمانی هەرێمدا بڵاوبووەتەوە و مەودای بینین کەمبۆتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا کەشناسی هەرێم دەڵێت، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە سەنتەرەکەی خۆرهەڵاتی سوریا و خۆرئاوای عێراقە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مەودای بینین کەمبوووەتەوە بەمشێوەیە لە: هەولێر ٢ کم، دهۆک ٥ کم،كهركوك 4 كم دووزخورماتوو ٣٠٠ مەترە.
سەبارەت بە کاتی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەی خۆڵبارین کەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت تا شەو بەردەوام بێت