مۆرینۆ رۆناڵدۆی ناوێت


خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد نایەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بکات و جارێکی تر ئەو ئەستێرەیە بگەڕێنێتەوە بۆ شەیتانە سوورەکان.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە یانەی مانچستەریونایتد نایەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بکات و لە چەند رۆژی داهاتووش دریسی ژمارە ٧ی یانەی مانچستەریونایتد بە سانچێز دەدات، ئەمەش مانای ئەوەی رۆناڵدۆ ناگەڕێتەوە بۆ مانچستەریونایتد، چوونکە ئەگەر بچێتە یانەی مانچستەر بە دڵناییەوە دریسی ژمارە ٧ دەپۆشێت.



PM:03:29:19/01/2018