کونسوڵخانەی ئەمریکا ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکگۆرک و لایەناکانی هەرێم ئاشکرادەکات

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکگۆرک و لایەناکانی هەرێم ئاشکرادەکات رایدەگەیەنن وڵاتەكەیان پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی عیراقی بەهێز دەكات وەك بەشێك لە عیراقێكی فیدراڵ.


كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە شاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا  رایگەیاندووە، برێت مەگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و ئاندرو میك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و باڵیۆز سیلیمان ئەم هەفتەیە سەردانی هەولێریان كرد، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بافڵ تاڵەبانی، سەركردەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە هەرێمی كوردستانێكی عیراقی بەهێز دەكات وەك بەشێك لە عیراقێكی فیدراڵ و خۆشگوزەران و یەكگرتوو و دیموكراتی كە بەدیهێنەری خواستی هەموو عیراقییەكان بێت‌.



PM:04:56:19/01/2018