کەشناسی هەرێم: بەفر لە شوێنانە دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەفر بارین لە ناوچەکانی دهۆک دەستی پێکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاشکرای کرد " ئێستا به‌فر له چیای گاره و مه‌تین و كانی ماسی و بامه‌رنێ و چیاكانی ئامێدی و دهفەری دێره‌لوك و شیلادزێ سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌بارێت".
هەروەها کەشناسی بەفەربارینی لە " چیاكانی برادۆست و حسن به‌گ و زۆزگ و هندرێن و چیاكانی تری ده‌ور و به‌ری به‌فر بارین" راگەیاند.
کەشناسی هەرێم لە دوو رۆژ لەمەوبەرەوە لە راگەیاندنەکانیدا ئاشکرای کرد کە لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفربارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانن دەکات.
PM:05:41:19/01/2018