هەرێم روونکردنەوە لەسەر ئەو ٤٥٠ ملیار دینارەی دەدات کەبەغدا خستوویەتە حسابێکی بانکی هەرێمەوە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بێ ئاگای خۆی لەو بڕە پارەیە پێشاندان کە ٤٥٠ ملیار دینارەو حکومەتی بەغدا خستوێتیە سەر حسابێکی بانکی بەناوی هەرێمەوە.

سەفین دزەیی، بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە "ئەو پارەیە ئەگەر عێراق ناردبێتی ئێمە ئاگاداری ھیچ وردەکاری نین، نازانین ئەو پارەیە بەشێکە لە بودجە یان مانگانەیە یان ھی چەند وەزارەتێکە".

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم دەشڵیت "ھەرێم لەچوارچێوەی بودجەی عێراق، داوای مافی خۆمانمان کردووەو چاوەڕێی ھیچ سەدەقەیەک لە بەغدا ناکەین".

دزەیی ھەروەھا ئەوەی خستەڕوو"تەنھا لە میدیاکانەوە گوێبیستی ئەوەبووین کە بەغدا پارەی ناردووە، بەڵام بە فەرمیی ئاگادار نەکراوینەتەوە".
دوو رۆژ لەمەوبەر میدیا کوردیەکان بڵاویان کردەوە عەبادی ٤٥٠ ملیار دیناری خستۆتە سەر حسابێکی بانکی کە بەناوی هەرێمەوە کراوەتەوەو، تەنها فەرمان بە گواستنەوەی بۆ هەرێم ماوە.





PM:06:08:19/01/2018