بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند " ئەمشەو لە بەرزاییەکانی هەرسێ پارێزگای هەرێم دهۆک و هەولێر و سلێمانی بەفەرباین بەردەوام دەبێت و تا سبەی بەیانیش درێژەی دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە قەزای چۆمان بەفر دەباریێت، لە حاجی ئەمەرانیش نزیکەی 30 سم بەفر باریوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوە دەکات کە تا سبەی شەممە بەیانی شەممە زوو بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکان هەولێر و سلێمانی بەردەوامبێت.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین شارەکانی باشوری کوردستانی گرتۆتەوەو لەشاخەکان بەفرو لەشوێنە نزمەکانیش باران بەخوڕ دەبارێت.