ماڵپەڕێکی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات حکومەتی فیدراڵی عێراق سێ رێگای پێشنیار کردووە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ بڵاویکردۆتەوە به‌غدا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه مووچه‌كان له رێگای خۆیه‌وه بنێرێت و بۆ ئەم مەبەستەش سێ سیناریۆی پێشنیاز كردووه.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئەو ماڵپەڕە، به‌غدا 3 رێگای وه‌كو 3 سیناریۆ دیاریكردووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی سه‌رپشك كردووه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان.
سیناریۆی یه‌كه‌م
به‌غدا له‌رێی بانكه‌كانی خۆیه‌وه راسته‌وخۆ مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، گرفتی ئه‌و رێگایه‌ش كه‌می بانكه‌كانی سه‌ر به به‌غدایه له هه‌رێمی كوردستان.
سیناریۆی دووه‌م
به‌غدا له‌رێی پارێزگاكانه‌وه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی یاسایی هه‌یه و ده‌بێت به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستاندا بكات نه‌ك پارێزگاكان.
سیناریۆی سێیه‌م
به‌غدا له‌رێی چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه له كوردستان مووچه دابه‌شده‌كات، ئه‌وه‌شیان رێگایه‌كی دژواره، چونكه دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌ی كوردستان به كاری چه‌ند لێژنه‌یه‌ك به ئاسانی جێبه‌جێ نابێت.