" پەلاماری تورکیا بۆ سەر عفرین بە پێدانی تیشکی سەوزی روسیاو سوریایە "

لە دوای لێدوانەکەی ئۆردوغانەوە هێرشی تورکیا دەستیپێکرد بە وەرگرتنی تیشکی سەوز لە روسیاو سوریاوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یەپەگە بە سپی راگەیاند" هێرشی سەر شاری عفرین پیلانێکی نێو دەوڵەتییەو جگە لە لایەنی تورکیا کە هێرشکارە، ئەو پیلانە بەبێ رەزامەندی رووسیا و سوریا دەستی پێنەکردووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد کە سوریا و رووسیا دەیانەوێت ئەو شارە کوردیە بەدەست کوردو شەڕڤانانی یەپەگەوە نەمێنێت و بکەوێتەوە ژێر دەستی رژێمی ئەسەد.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە ئەمەریکا دژی ئەو ‌هێرشەیەو بەئاشکرا ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا راگەیاندووە.

ماوەی چەند مانگە تورکیا هێزێکی بێ شووماری هەمەجۆری لە سەر سنوری شاری عفرینی رۆژئاوای کوردستان کۆکردۆتەوەو چەند رۆژێکە بە تۆپ و ئەم پاشنێوەرۆیە لە رێگای فڕۆکەوە بۆردومانی ئەو شارەو گوندەکانی بۆردومان دەکات و هەر لەسەرەتای بۆردومانەکەوە چەندان مەدەنی کوژراو و بریندار هەیە.




PM:08:51:20/01/2018