یانەی بەرشەلۆنە تواناکانی ئۆمتیتی بۆ گەڕایەوە


یانەی بەرشەلۆنە تواناکانی ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەکەی بۆ گەڕایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا توشی پێکان هات.

ئەمڕۆ سایتی رەسمی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە، ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەکە بە تەواوی لە پێکان گەڕاوەتەوەو دەتوانێت بەشداری یاریەکەی سبەی یەکشەممە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتس بکات.

هەروەها هەریەکە لە دینس سوارێز و رافینیاو میناو ماسکیرانۆ و دیمبلی و ئینێستاو ئەلکاسیر و کۆتینیۆ بۆ یاریەکە دورخراونەتەوە.



PM:10:52:20/01/2018