"سپی" ئاماری شەهید و بریندارانی عەفرین بڵاودەکاتەوە

بەهۆی بۆردومان و هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بەگوێرەی دوایین ئامارەکان 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک هاوڵاتیش برینداربوون.


سەرچاوەیەك لە يه‌په‌گه‌ ئاشكرایكرد بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانی توركيا، ئەمڕۆ شه‌ش هاووڵاتى و سێ شه‌ڕڤانى يه‌په‌گه‌ گيانيان له‌ده‌ستداوە و 13 هاووڵاتى تریش بريندار بوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ سوپاى توركيا دەستپێكردنی ئۆپراسيۆنى "چڵه‌ زه‌يتون" بۆ هێرشكردنە سەر شاری عفرینی راگەیاندبوو، كە بریتی بوو لە بۆمباباران و بۆردوومانی ناوچەكانی سیڤیل و قەرەباڵخترین ناوچه‌كانى شاری عەفرينيان كردە ئامانج.

هاوکات "یەپەگە" ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی عەفرین بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، "هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عفرین هیچ بژاردەیەکی بۆ نەهێشتوینەتەوە جگە لە بەرگری".

ئا/ شادمان سەباح



PM:11:38:20/01/2018