وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك گەیشتەی بەغداد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەولود چاوەش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداد و سەردانەكەشی دوای ئەوە دێت كە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق پێشتر بانگهێشتی كردبوو بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا، مەولود چاوشئۆغڵۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری توركماندا كۆببێتەوە.



PM:12:04:21/01/2018