حیزبی شیوعی: پەلاماری عفرین راگرن

حیزبی شیوعی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا داوا دەکات ئەو هێرشەی لەلایەن سووپای تورکیاوە لەسەر شاری عفرینە رابگیرێت.

 لەو بەیاننامەیەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە" پەلامەردانی عەفرین و هەر شوێنێکی دیکەی رۆژئاوا و هەندی ناوچەی دیکەی سوریا کە بەقوربانی هێزە کوردستانیییەکانی رۆژئاوا و هێزی سوریای دیموکرات لە چەتەکانی داعش رزگار کران، مانای گەرانەوەی ئاشوبە و بارگرژی وشەڕە بۆ سەرجەم ئەو ناوچانە لە کاتێکدا توانرا لە ماوەی رابوردوو لە زۆربەی شوێنەکاندا داعش تێکوپێک بشکێت".

دەقی راگەیەندراوەکە
پەلاماردانی عەفرین ڕاگرن!
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان و راگەیاندنی بەرپرسەکانی حکومەتی تورکیا لە سەروی هەموویانەوە سەرۆک وەزیران ، هێزی سەربازی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ داگیرکردنی عەفرین ئامادەکردوە، ولە سەرەتادا دەستی بە تۆپبارانی خستی ئەو ناوچەیە کردوە کە نزیکە لە سنوری تورکیا، وپاشانیش نیازی پەلاماردانی ئەو ناوچەیە هەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردستانییەکانی رۆژئاوایە و هێزی سەربازی روسیای تێدایە، و خودی خەڵکی ناوچەکە لە ژێر فشاری هەمەجۆری شەڕی ناوخۆیی سوریا و دەستێوەردانی وڵاتان ومێلشیای جۆراجۆر توانیویانە خۆیان ئیدارەی ئەو ناوچەیە بکەن.
پەلامەردانی عەفرین و هەر شوێنێکی دیکەی رۆژئاوا و هەندی ناوچەی دیکەی سوریا کە بەقوربانی هێزە کوردستانیییەکانی رۆژئاوا و هێزی سوریای دیموکرات لە چەتەکانی داعش رزگار کران، مانای گەرانەوەی ئاشوبە و بارگرژی وشەڕە بۆ سەرجەم ئەو ناوچانە لە کاتێکدا توانرا لە ماوەی رابوردوو لە زۆربەی شوێنەکاندا داعش تێکوپێک بشکێت، وتا رادەیەکبە هەماهەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان ناوچەی نیمچە ئارام کە مەبەست لێی رێکەوتنی تێدا بێت و مەترسی شەڕی لێدوربکرێتەوە، ئەنجام درا.
هاوکات لە گەڵ ئەم هەوڵانەش جموجۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان و  وڵاتە زلهێزەکان بەردەوامن لە پێناوی سەرخستنی کۆبونەوە و کۆنگرە نێودەوڵتییەکان لە جنیڤ و لە سوتشی.
بەردەوامبوونی کارەساتی شەڕ بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە سوریا و پەراگەندە وئاوارەبوونی ملیۆنەها کەس لەو وڵاتە سەرەرای قوربانییەکانی شەڕ، وا دەخوازێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵ و فشارو تەقەڵای خۆی چڕتڕکاتەوە بۆ راگرتنی شەڕ و کارەسات و مەینەتییەکانی کە ئاشتی لە سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستۆتە مەترسییەوە. ئەمەش بە جێبەجێکردنی بریارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت بە جۆرێک لە گفتوگۆکانی دانوستانی ئۆپۆزسۆنی وحکومەتی سوریا هیچ لاینەێک وەلانەنرێت و ولاتانی دراوسێ بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی ئەو جۆرە کۆبونەوانە لەسەر هیچ لایەنێک ڤیتۆیان نەبێت بەتایبەت کە دەبینین ڤیتۆ دەرهەق بە (پ ی د) لە لایەن حکومەتی تورکیاوە ئەنجام دراوە کە ئەمەش دەستێوەردانە لە وەزعی سیاسی وڵاتێکی دراوسێ و رێگا لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە دەگرێت.
حزبمان داوا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ولاتانی ئەندامی بەردەوام لە ئەنجومەمی ئاسایش ویەکیتی ئەوروپا، دەکات کە فشاری خۆیان دژ بە حکومەتی تورکیا ئەنجام بدەن و دەسبەجێ تۆپبارانکردن وهەرشەی پەلامەردانی عەفرین وهەر شوێنێکی دیکە راگرن، وداوا بکەن دەسبەجێ کاری میلشیا بییانی و دەستێوەردان لە کاروباری ئەو ولاتە راگرن، وگفتوگۆی ئاشتی لە سەر بنەمای بریارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان و بەشدارکردنی سەرجەم پێکهاتە و گەلانی سوریا ئەنجام بدرێت وهیچ لایەنێک لە دانوستان پەراوێز نەکرێت و کار بۆ دیموکراسی و پاراستنی ئازادییەکان و مافی گەلان بە مافی گەلی کوردستان لە رۆژئاوا بکرێت.
مەکتەبی سیاسی 
حزبی شیوعی کوردستان



PM:01:22:21/01/2018