یەكەم وڵاتی عەرەبی و وڵاتێكی بەهێزی ئەوروپی لەسەر عەفرین هاتنە دەنگ

نوێنەری هەمیشەیی فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا دەكات ئەنجومەنەكە بەپەلە لەبارەی عەفرینەوە كۆببێتەوە و میسریش داوای راگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات.

 نوێنەری هەمیشەیی فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی هێرشی تركیا بۆ سەر عەفین هاتە دەنگ و داوای كردووە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و تایبەت بە پرسی هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان و ئیدلیب لە سووریا ئەنجام بدات

هاوكات میسر وەك یەكەم وڵاتی عەرەبی لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە هاتە دەنگ بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی سوریای ناودەبات و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەكان و پاراستنی سەروەری خاكی سوریا دەكات.

رۆژی شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2018، سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی لەناوبردنی هەموو شەڕڤانانی یەپەگەی لە عەفرین كردووە و سەركردایەتیی پەكەكەش پێشتر هۆشداریی دابوو لەوەی ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر عەفرین، ئەوا پەكەكە شەڕەكە گەورە دەكات، بەشێوەیەك ”كەس پێشبینی ئەنجامی شەڕەكە نا



PM:03:03:21/01/2018