بەوێنە...فرمێسک لە کەنار دەریا دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژی کورد فرمێسک نوێترین وێنەی خۆی لە کەنار دەریا بڵاوکردەوە.

فرمێسک لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیوە "ئەمڕۆ لە نزیک دەریای ئیجە، وێنەیەک پڕ لە ئازار ئەو ئاوە پاک و زوڵاڵە، بەڵام بۆنی مەرگ دەدا، کەس نازانێ چەند هەزار کەس لەناو ئەو ئاوە ڕوونەدا بێسەروشوێن بوون و تەنیا بیرەوەرییەکانیان لە یادەکان دا ماوەتەوە".

فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.



PM:09:46:21/01/2018