پێشکەشکارێکی بەناوبانگی کورد وازی هێنا

محەمەد نوری ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری دیاری کورد وازیلە کاری پێشکەشکاری هێنا و جارێکی دیکە وەک پێشکەشکار دەرناکەوێتەوە.


محەمەد نوری، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی و پێشووتری گەلی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ "سپی میدیا" ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەلایەن هاوڕێ و هاوپیشەکانیەوە یان بە كۆمێنت یان بەنامەی تایبەت یان كەسانێك لە خۆشەویستی خۆیان رووبەڕوو دەپرسن لە شاشەکان دەردەکەومەوە.

ئەو پێشکەشکار دەڵێت "لەپاڵ ئەم پرسیارانە لەهەندێ پەیج و سایتی جۆراوجۆر ماوە بەماوە باسدەكرێت كە لەفڵانە كەناڵ یان فڵانە شوێن دەردەكەومەوە ".

وتیشی "من بڕیاری كۆتایی خۆمم داوە جارێكی تر بە هیچ شێوەیەك وەك ئامادەكار وپێشكەشكار لەسەر شاشە دەرناكەومەوە، بڕیاری كۆتایی من ئەوەیە كە دەمەوێت كاری میدیای نوسراو بكەم و خەریكی نوسین و خوێندنەوەی خۆمبم، بۆیە كۆی ئەو هەواڵانە راست نییە و بەهیچ شێوەیەك من لەهیچ شاشەیەكی تر نە بەرنامە پێشكەش دەكەم و نەدەردەكەومەوە".

محەمەد نوری کە یەکێکە لە دیارترین ڕۆژنامەنوسەکانی کورد و لە ئێستاشدا زیاتر وەک نوسەرێک کاردەکات دەڵێت کە پەشیمان نییە لە کارکردنیدا بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لەسەر شاشە.



PM:10:29:21/01/2018