بەوێنە .. لە هەڵەبجە گەنجێک دایک و باوک دوو برای بچووکی دەکوژێت

خێزانێک ماوەی سێ رۆژە دیار نەماێنن، شەوی رابردوو پۆلیسی هەڵەبجە تەرمی شەو تەرمی کەسێکیانی دۆزیەوە، دواتر تەرمی سێ کەسی تریان دۆزرایەوە، کە هەرچواریان یەک خێزانن و لە لایەن کوڕێکیانەوە کوژراون. 
  
زانیاریە سەرەتایەکانی پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە کورێکی گەنجی ئەو خێزانە تۆمەتبارە بەکوشتنی دایک و دوو برای، هاوکات دوای ئەوەی باوکیشی دەگەڕێتەوە ئەویش دەکوژێت و تەرمەکانیان دەشارێتەوە، بەڵام دواتر پۆلیس تەرمەکان دەدۆزنەوەو گەنجەکەش دەستگیردەکەن.  

بەپێی ئەو زانیاریانە تاوانەکە لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووە ئەنجامدراوەو شەوی رابردوو پۆلس تەرمەکانی لە نزیک گوندی دۆڵەمەڕ و دەوروبەری دۆزیەوە.

ئەو کوڕە گەنجە تۆمەتبارە لەکاتی خەودا دایک و دووبرای کووشتووە.

تەمەنی دایکەکە ٣٧ ساڵ و دووگیان بووە، بەڵام تا ئێستا تەمەنی باوک و دوو براکەی دیکە نازانرێت.



AM:10:36:22/01/2018