ماڵپەرێكی كوردی هاك كرا

ماڵپەڕی رۆژنیوزی نزیك لە پەكەكە هاك كرا و وێنەی ئاڵای توركیای لەسەر دانراوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵپەڕی ڕۆژنیوز هاككرا و دوای هاككردنی ئاڵای توركیا و دروشمێكی خراوەتە سەركە دەڵێت "ئێوە ترسنۆكن و هەواڵی ترسنۆكەكانیش ڕووماڵ دەكەن، بە سادەیی پێتان دەڵێین ئەوەی كوردستانی لە خەیاڵدا هەبێت، جێگەی گۆڕستانە".

هاوكات یەكێك لە كارمەندانی ماڵپەڕەكە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ماڵپەڕەكەمان هاككراوە و لە پەیوەندیداین بۆ گەڕانەوەی ماڵپەڕەكەمان".

باسی لەوەشكرد لەماوەی ڕابردوودا "چەندین جار بابەتەكانمان كە لەبارەی دوو ئەندامی میتی توركیاوە بوون لە یوتیوب سڕاونەتەوە و لە فەیسبوكیش هەڕەشەمان لێ كراوە بۆ سڕینەوەیان".

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز سەرەڕای گرنگیدان بە هەواڵەكانی باشووری كوردستان گرنگی بە هەواڵی هەر چوار پارچەی كوردستان دەدات و بە ماڵپەڕێكی سەر بە پەكەكە هەژمار دەكرێت.



PM:01:41:22/01/2018