لیژنه‌ی وردبینیكردن له موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌كاربوون و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: له سبه‌ینێوه وردبینی له موچه‌خۆرانی دیوانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
د.ڤیان حسێن جاف به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و ئه‌ندامی لیژنه‌ی وردبینیكردن له لیستی موچه‌خۆرانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد، بۆ دوو به‌ش دابه‌شبوون و له سبینێوه 23ی کانوونی دووەمی 2018 ده‌ست به‌وردبینیكردن له موچه‌خۆرانی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن.
ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی وردبینیكردن له لیستی موچه‌خۆرانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی رایگه‌یاند: وردبینیكردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی میلاكات و لیستی موچه‌كان ده‌كرێت و دوای كۆتایی هاتنی دیوانه‌كانیش، به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان دابه‌ش ده‌بن.
له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی موچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ش له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ته‌ندروستی وتی "هه‌رچه‌نده داوامان كردوه كه له‌پێش كاری وردبینیكردنه‌كه، موچه‌یه‌ك به موچه‌خۆرانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بدرێت و ئه‌و داوایه‌ش بۆ حكومه‌تی عیراق به‌رزكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامنه‌دراوینه‌ته‌وه، بۆیه واده‌ی ناردنی موچه‌ی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دیار نییه".